
ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەفغانستان سێ وڵاتی دراوسێی بە پاڵپشتیکردنی داعش و هاندان بۆ ناسەقامگیرکردنی ئەفغانستان و ناوچەکە تۆمەتبار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند: سێ وڵاتی دراوسێ پاڵپشتیی لە داعش دەکەن، یەکێکیان هێزی مرۆیی بۆ پەیدا دەکات، یەکێکیان ڕێگەی تێپەڕین بۆ چەکدارانی داعش خۆش دەکات و ئەوی دیکەشیان بودجەی بۆ دابین دەکات.
زانیاریی زیاتر: "داعش لە ئەفغانستان بوونی نییە، لە هەر 10 ڕووداوی ئاسایشیی ساڵی ڕابردووی ئەفغانستان هەشت ڕووداویان لەلایەن کەسانی دەرەوەی ئەفغانستانەوە ئەنجام دراوە". ئەمیرخان موتەقی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی تاڵیبان ئەمە دەکەنە بەڵگە بۆ ئەوەی کە خەڵکی ناوخۆی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیباندا کێشەیان نییە.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ناوی هیچ وڵاتێکی نەبرد، بەڵام پێدەچێت مەبەستی تاجیکستان، ئێران و پاکستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە