
ڕێوڕەسمی حەج- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە هەڵمەتێک لە سۆشیاڵ میدیا دەستیپێکردووە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئەو کەسانەی ئارەزووی حەج دەکەن، بەشێوەیەک بە پارەی کەم مۆڵەتی حەجی ساختەیان پێدەفرۆشن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: هاتن بۆ ئەنجامدانی حەج بە وەرگرتنی ڤیزەی حەج لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان دەکرێت، بەپێچەوانەوە مۆڵەتەکانی دیکە ساختەن و ڕێگەپێدراونین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی حەج و عومرە چاودێری ڕیکلامەکانی کۆمپانیا ساختەکان، کەمپەین، ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن کە بانگەشەی مۆڵەتدان و حەجی ساختە بە نرخێکی کەم دەکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەزارەتی حەج و عومرە ستایشی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراقی کرد، لە داخستنی زیاتر لە 25 کۆمپانیای ساختە کە حەجی بازرگانی و ساختە بە هاووڵاتییان دەفرۆشن.
لە لایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە ڕایگەیاند: هەرکەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بچێتە حەج "گوناهبارە"، چونکە کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی ژمارەی حاجییان دەبێت کە ساڵانە خۆیان تۆمار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند