
دیمەنێكی غەززە- AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەكگرتووەكان، قەبارەی ئەو داروپەردووەی لە كەرتی غەززە كۆبووەتەوە و دەبێت لاببرێت بە 37 ملیۆن تەن خەمڵاندووە، بۆ خاوێنكردنەوەشی 14 ساڵی پێویستە.
هۆكارە زانراوەكان: بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ غەززە 65٪ی باڵەخانەكانی ئەو شارە ڕووخاون، ئەمەش بووەتە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری لە پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەكان.
ژمارەكان وادەڵێن:
- كۆكردنەوە و خاوێنكردنەوەی كەرتی غەززە لانی كەم 100 بارهەڵگر و 14 ساڵی پێویستە.
-لەهەر مەترێك چوارگۆشە، 300كیلۆگرام دارووپەردووی كۆكراوە هەیە.
- بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەكای ئیسرائیل، 34هەزار و 356 كەس گیانیان لەدەستداوە.
-لە بەرامبەردا، هەزار و 170 كەس لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
مەترسییە پێشبینیكراوەكان: ڕێژەی 10٪ی مووشەكەكانی ئیسرائیل لە غەززە نەتەقیونەتەوە، ئەمەش مەترسییەكی جددی بۆ دانیشتووانی غەززە دروست دەكات.
وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكردووە، تائێستا زیاتر لە 34 هەزار كەس كوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات