سزای زیندانی تاهەتایی بۆ تاوانباری تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-28

وێنەیەکی ئەو شەقامەی ئیستەنبوڵ کە تەقینەوەکەی تێیدا ڕوویدا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ئەحلام بەشیر، هاووڵاتییەکی سووری دەرکرد، بە هۆی دانانی بۆمبێک لە شەقامێکی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 2022 کە بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە 13-11-2022 هاووڵاتییەکی سووریی بەناوی ئەحلام بەشیر، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئیستەنبوول تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆ ڕۆژی دواتر هەر لە تورکیا دەستگیر کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوانبارەکە جگە لە سزای زیندانیی تاهەتایی، لەپاڵ سزای هەزار و 794 ساڵ زیندانی دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە؛ تاوانبارەکە پێشتر ددانی بەوەدانا فەرمانی هێرشەکەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" وەرگرتووە کە ئەنقەرەوە هەردووکیان بەڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێنێت.
وێنەی ئەحلام بەشیر:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون