ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئەمریکا: ئیسرائیل لە غەززە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-28

منداڵێک لە ماڵێکی بۆردوومانکراوی ڕەفەح وەستاوە. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
حەوت بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەیان گووتووە، هیچ بەڵگەیەکی متمانەداریان دەست نەکەوتووە لەوەی دڵنیا ببنەوە ئیسرائیل چەکەکانی ئەمریکا لە غەززە بە جۆرێک بەکار نەبات کە یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی پێشێل بکەن.
وێنە گەورەکە: ئاژانسی ڕۆیتەرز یادداشتێکی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دەست کەوتووە و تیایدا ئەوە نووسراوە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی لەو باوەڕەدان ئیسرائیل لە شەڕی غەززە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە. لە بەشێکیشدا ئاماژە بەوە دراوە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا پاڵپشتیی کارەکانی ئیسرائیل دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی لێکتێگەیشتننامەی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا کە مانگی شوباتی ڕابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی کرد، دەبێت ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تا 8ـی ئایار، ڕاپۆرتی خۆی بداتە کۆنگرێس و تیایدا دڵنیایی بدات لەوەی ئیسرائیل چەکە ئەمریکاییەکان بە پێی یاساکانی ئەمریکا بەکار دەهێنێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل ناکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات