وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ئەمساڵ نزیکەی 7 ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرین
- عێراق
- 2024-05-10

جووتیارێكی هەرێمی كوردستان- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی و دانەوێڵەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی بازرگانی بەنیازە بۆ ئەم وەرزە نزیکەی حەوت ملیۆن تۆن لە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی ناوخۆ وەربگرێت.
بۆچی گرنگە: بە تەنیا بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو تۆن دەبێت. بەغدا پێشنیازی وەرگرتنی بڕێکی گەنمی جووتیارانی کوردستانی کردووە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پێشنیازەی ڕەت کردووەتەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی و دانەوێڵە ڕایگەیاند: بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بەنیازین لەم وەرزەدا شەش تاوەکو حەوت ملیۆن تۆن گەنم وەربگرین". گەرعاوی ئەم قسانەی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارێزگای کەرکووک کرد.
زانیاریی زیاتر: گەرعاوی، گوتی: "بڕی 30 ملیار دینارمان بۆ خەزێنەی سایلۆی کەرکووک تەرخان کردووە، لەمڕۆوە چەکی پارە بەو جووتیارانە دەدرێت کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان دەکەن".
ئەمەش بزانە: بڕیارە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران سەردانی بەغدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات