سەردار سنجاوی: پڕۆژەكەم ڕەهەندێكی فەلسەفی هەیە لە دۆزینەوەی ڕوئیای نوێ بۆ وێناکردنی جیاواز
- کولتوور
- 2024-05-10

هونەرمەند سەردار سنجاوی
ئاڤا نیوز
هونەرمەند سەردار سنجاوی بە پرۆژەیەكی مۆدێرنی هونەری گەڕاوەتەوە بۆ هەولێری پایتەخت و ڕۆژی یەكشەممە لە گەلەری زانكۆی جیهان، پرۆژە مۆدێرنەكەی كە بە "سپەیس ئایدیەیشن" ناوی دەبات، نمایش دەكات.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بینین یەكێكە لە هەستە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ، هەستێك كە لای هونەرمەندان جیاوازتر ئەزموون دەكرێت. هونەرمەند سەردار سنجاوی كە لە دەرەوەی وڵات دەژیت، بە پرۆژەیەكی مۆدێرنی هونەری لە هەولێرە تاوەكو ئەو ئەزموونەی لەسەر "بینین" پێیدا تێپەڕیوە لەگەڵ بینەرەكانی هاوبەشی پێ بكات.
لێدوانی فەرمی: سەردار سنجاوی، تایبەت بە ئاڤا نیوز گوتی: "پڕۆژە هونەرییەكەم، نوێترین قۆناغی كاركردنمە لە بواری ڕەنگدانەوە و بێ بەكاربردنی پلاستیكی ڕوون و وردبوونەوە لە ڕەنگدانەوە گەیشتوومەتە ئەوەی چۆن خۆمان پڕۆجێكت بكەینەوە بێ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا. هونەرمەند ئەم ئەزموونەی خۆی هێناوەتەوە هەولێر بۆ ئەوەی "بینەرەكانم بە هەمان قۆناغ و ئەزمووندا بڕۆن كە خۆم پێیدا تێپەڕیوم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژە هونەرییەكەی سنجاوی، نیشاندانی وێنەی هەر تەنێكە لەسەر پانتاییەكی گەورەی چەند مەتری و "ئەمەش پێچەوانەی بینینی ئاسایی مرۆڤە كە چەند دوور بكەوێتەوە تەنە بینراوەكان بچووكتر دەبنەوە، بەڵام لە پڕۆژەكەی مندا چەند دوور بكەویتەوە تەنەكان گەورەتر دەبن".
زانیاریی زیاتر: سنجاوی لەسەر تێڕوانینە فەلسەفییەكەی بۆ بینین زیاتر ورد بووەوە و گوتی، من وەك سەردار كۆپییەكی ئۆرجیناڵم هەیە، بەڵام كە وێنەی خۆم لەسەر كامباسێك دەكێشم ڕێك كۆپییەكم دروست دەكەمەوە، ئێستا من ئەم كۆپییەم فراوان كردووە بۆ قەبارەی زۆر گەورە تا پەیوەندییەك لە نێوان ئەقڵ و دژەئەقڵدا بخوڵقێنم بۆ دروستكردنی ڕوئیا و ڤیژنی نوێ و جیاواز لە بۆشایی. ئەمەش سوودی دەبێت بۆ دووركەوتنەوە لە سەرلێشێوان و دۆزینەوەی چارەسەری جیاواز بۆ كێشەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند