
لۆگۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاڵای عێڕاق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، داوای کۆتاییهێنان بە ئەرکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان "یۆنامی" لە عێراق دەکات.
بۆچی گرنگە؟ پێشتر یۆنامی ڕایگەیاندبوو کە ئامادەکاری بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی لە عێراق دەکات و هۆشداریشی دابوو لە دابەزینی متمانەی کورد و سوننە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەکى بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکى یۆنامى ئاراستەى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و تێیدا هاتووە: "پێویستمان بە ئەرکى يۆنامى نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونى یەکەمى 2025 کۆتایى بە ئەرکى یونامى بهێنرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نامەکەدا، سوودانی ئاماژەی بە داواکارییەکەی عێراق کردووە لە ساڵی 2023 بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی ساڵێک کە لە مانگی ئایاری 2024 کۆتایی دێت هاوکات داوا دەکات "بیر لە کەمکردنەوەی ئەرکی نوێنەرایەتییەکە بکاتەوە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی سێ نامەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردبوو، ئاماژەی بەوە دابوو "لایەنە کوردی و سوننییەکان هێشتا متمانەیەکی کەمیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت هەیە و بەدوای گەرەنتیەکی دەرەکیدا دەگەڕێن بۆ مافەکانیان و چاویان لە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە وەک لایەنێکی گەرەنتیکار".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە