
فڕۆكەیەكی ئەمریكی كە بە ئیسرائیلی داوە- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکەکانی ئەمریکا لە کەرتی غەززە و ئەگەری پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە لایەن ئیسرائیل، پێشکەش بە کۆنگرێس کرد.
وێنە گەورەکە: لە شەڕی غەززەدا نزیکەی 35 هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون. ئەمریکا نیگەرانە لەوەی ئەو چەکانەی داوەتە ئیسرائیل، هۆکاری ئەنجامدانی ئەم پێشێلکارییانە بووبێت.
پێدراوە ڕاستەکان: لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەوانەیە ئیسرائیل لە بەکاربردنی چەکە ئەمریکییەکان لە کەرتی غەززە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردبێت، بەڵام ئەمریکا بەشی ئەوە بەڵگەی نییە کە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل دەدات. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بەکاربردنی ئەم چەکانە لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ هاوتەریب نییە، بەڵام ئەمریکا هێشتا لەوبارەوە نەگەیشتووەتە "ئەنجامی یەکلاکەرەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات