مۆنتیكارلۆ: چەند لایەنێكی عێراقی هەوڵ دەدەن سەركردەكانی حەماس بهێننە بەغدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-11

چەند سەرکردەیەکی حەماس-وێنە:میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لەنێوان عێراق و ئێران و بزووتنەوەی حەماس گفتوگۆ هەیە بە مەبەستی گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس و جێگیرکردنیان لە بەغدا. ئەمەش میدیایەکی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێستگەی ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ، بڵاوی کردەوە: "گفتوگۆ لەنێوان عێراق و ئێران و بزووتنەوەی حەماس دەستی پێ کردووە بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس و جێگیرکردنیان لە بەغدا، ئەم هەوڵانەش لە لایەن 'چوارچێوەی هەماهەنگی'ـیەوە سەرکردایەتی دەکرێن و ئێرانیش پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم هەوڵانە ڕاگەیاندووە".
هۆکارە زانراوەکان: ئامانجی ئەم هێزانەش لەم کارەیان، نیشاندانی عێراقە وەک بەشێک لە 'بەرەی مقاوەمە' لە ناوچەکە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گەیاندنی پەیامیشە بۆ وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات کە دژایەتیی حەماس دەکەن. چوارچێوەی هەماهەنگی، دەیەوێت نیشانی بدات پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دەسەڵاتی فەڵەستینی و حەماس بەهێزە . ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ وادەڵێت.
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێ کردووە، ژمارەیەک لایەنی عێراقی کە نزیکن لە ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن و چەند جارێکیش بە مووشەک و درۆن هێزەکانی ئەمریکا و خاکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
59 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات