ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی ئاژەڵان: کابینەی نۆیەم گرنگی زیاتری بە پاراستنی ئاژەڵان داوە
- ژینگە
- 2024-05-12

ئاژەڵی کێوی لە دەڤەری بارزان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی ئاژەڵان ئاماژە بەوە دەدات، لە کابینەی نۆیەمدا باشتر کار لەسەر پاراستنی مافی ئاژەڵان کراوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای ژمارە '14' کرا، کە تایبەتە بە مافی ئاژەڵان و سزادانی ئەو کەسانەی تووندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: خەدیجە عومەر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئامانج لە دەرکردنی یاسای ژمارە 14ـی ساڵی 2022 بۆ پاراستنی ژیانی ئاژەڵە ماڵییەکان و ئاژەڵە بێلانەکانە، بۆ پاراستنی ژینگە و مرۆڤیش لەڕووی تەندروستییەوە، ئەو کەسانەی پابەند نابن، سزای تووندی ماددیی دەدرێن و بەند دەکرێن."
لەلایەکی دیکەوە: بەختیار خالید، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ئاژەڵان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا گرنگی زیاتر بە پاراستنی مافی ئاژەڵان دراوە، بەشێوەیەک ڕاوی ئاژەڵانی کێوی و نایاسایی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن