
یەحیا سینوار- وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، یەحیا سینوار سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە لە تونێلێکی 15 نهۆمی لە ناوچەی خان یونس لە غەززە خۆی حەشارداوە.
وێنە گەورەکە: یەحیا سینوار لە پێشەنگی داواکراوانی سەرکردەکانی حەماسە لەلایەن ئیسرائیلەوە، لە سەرەتای جەنگی غەززە و ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو سوپا و هەواڵگریی ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا بەدوای دۆزینەوە و بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئەو بزووتنەوەیەن.
راگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ـیان گوتووە: گەیشتن بە زانیاریی لەبارەی شوێنی یەحیا سینوار و محەممەد زێف، سەرۆکی باڵی سەربازیی حەماس لە غەززە سەختە، بەڵام بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان لەژێر تونێلێكدان لە خان یونس و غەززەیان جێنەهێشتووە.
باكگراوند: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە غەززە، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 34 هەزار فەلەستینی كوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات