بە دەیان هەزار کەس بەشداریی بەڕێکردنی تەرمی سەرۆککۆماری ئێران دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-22

وێنەی ڕێوڕەسمەکە- میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
بە دەیان هەزار هاووڵاتی ئێرانی لە شاری تاران، لە مەراسیمی ماڵئاوایی تەرمی سەرۆککۆمار و بەرپرسەکانی دیکەی وڵاتەکەیان بەشدار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران و ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە لە کاتی گەڕانەوەیان لەئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەرەو تاران هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکا و گیانیان لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: بەیانیی چوارشەممە دەیان هەزار هاووڵاتیی ئێران لە ناوەڕاستی تاران کۆبوونەوە بۆ بەشداریی لە بەڕێکردنی تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکكۆماری ئێران.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵە کۆچکردووەکانی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی دەبرێتە مەشهەد و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات