
خۆپیشاندانی ئیسرائیلیەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانیان لەلای حەماس
ئاڤا نیوز
دوای دۆزینەوەی تەرمی سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تووڕەیە و داوای ئازادكردنی بارمتەكانی دیكە دەكات، تەنانەت ئەگەر بە گفتوگۆکردن لەگەڵ حەماسیش بێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە حكومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی سێ بارمتەی دیکە، لە ناوچەی جەبالیا دۆزراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ خاكی وڵاتەكەیان و ئۆپۆزسیۆنیش نیگەرانە و داوای ئازادكردنی بارمتەكانی دیكە دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یائیر لابید، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "پێویستە حكومەتی ئیسرائیل پەلە بكات لە گەڕاندنەوەی دیلەكان ڕۆژ دوای ڕۆژ دەرفەتی ئازادكردنیان كەمتر دەبێت و پێویستە حکومەت هەموو شتێک بکات لەپێناو ئازادکردنیان تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی دانوستاندن و ڕێککەوتنیش بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 125 بارمتەی ئیسرائیلی هێشتا لە دەستی حەماسدان لەكۆی 252 بارمتە لەوكاتەوەی كە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێ كردووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات