
عەلی لاریجانی- وێنە:میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ بەربژێربوون بۆ سەرۆککۆماری ئێران کراوەتەوە و تا سێ ڕۆژی دیکەش بەردەوام دەبێت، تا ئێستا چەندین کەس لە ناویشیاندا عەلی لاریجانی ناوی خۆی تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: لاریجانی، تەمەن 67 ساڵ، لەدایکبووی نەجەفە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفە، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێرانە، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵا و ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە.دوو جاری دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار بەربژێر کردووە؛ جارێک لە ناو حەوت بەربژێردا شەشەم بوو و جارێکیش ئەنجوومەنی چاودێری شایستەیی ڕەتی کردەوە.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا، هەر یەکە لە سەعید جەلیلی، مەحموود ئەحمەدیی بێغەش، محەممەد خۆش چیهرە، عەبدولناسر هیمەتی، موحسین کەواکیبیان، محەممەد ڕەزا سەباغیان بافقی، عەباس موقتەدایی و قودرەتعەلی حیشمەتیان ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تۆمارکردنی ناوەکان، پێویستە ئەنجوومەنی چاودێریی پەسەندیان بکات تا ببنە بەربژێر.
باکگراوند:دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لە ڕۆژی 19-5-2024، بڕیار لە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی ئەمساڵ درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە