ئاڤا دیجیتاڵ
لەدوای نزیکەی سێ مانگ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە، پرسی پارێزگاری کەرکووک، هێرشەکانی ئێران و تورکیا، ڕەوشی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد.
وێنە گەورەکە: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خستنەڕووی پرسەكان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوە.
سەرچاوەی فەرمی: پارتی و یەکێتی لەسەر سێ خاڵ هاوڕابوون کە ئەمانەن:-
1-هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت لە شوێنی ڕاکان جبووری بۆ کەرکووک، لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
2- ئەرکی سەرشانی یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانە قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش و خەبات و خوێنی شەهیدانى کوردستان بکەن، ئەمە یەكێكی دیكە بوو لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە.
3- بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەئاستێکی باڵا پارتی و یەکێتی پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئاڤا نیوز کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتیدا باس لە هێرشەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ، تورکیا و ئێران کرا كە سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبەزێنن و باسی هێرشەکانی ئەمریکاش کراوە کە كراونتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە ئێران، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستانیان کردووە لە تێپەڕبوونی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێش.
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە 07ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی لە پیرمام بەڕێوەچوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو