
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەبێت.
بۆچی گرنگە: حکومەتی عێراق مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ناردووە جگە لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، بە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە جارێکی دیکە مووچەکانیان دواناکەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم هەفتەیە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی بەشێک لە هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد دەنێرێت، بەمەبەستی ناردنی مووچەكانیان، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت کە بۆ هەر مانگێک زیاتر لە 352 ملیار دینارە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ناوی چواری و پلەی وەزیفی 282 هەزار پێشمەرگە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: بەگوێرەی ڕێكکەوتنەكەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، ناوی سەرجەم هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە بە یەكەكانی 70 و 80ـەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە