
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نزیکن لە ڕێککەوتن و پێشبینی دەکرێت لە یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی بودجە، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان گفتوگۆی چڕیان دەستپێکردووە بۆ ڕێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوت کە ساڵێک و سێ مانگە ڕاگیراوە، ئەمەش زیاتر لە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا هەردوو لایەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان دووجار کۆبوونەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە 9 کاتژمێر گفتوگۆیان کرد.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرسێ لایەن کراوە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتن دەکرێت و لە یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆسەی هەناردەکردنەوە دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تەنها یەک گرفت لەبەردەم پرۆسەکە ماوە و ئەوانی تر لە یاسای بودجە چارەسەر کراون، گرفتەکەش بریتییە لە شێوازی گرێبەستی کۆمپانیاکان. حکومەتی عێراق داوا دەکات گرێبەستەکان لە هاوبەشەوە بکرێنە خزمەتگوزاری، بۆ ئەمەش نزیکن لە ڕێککەوتن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە