
وێنەی بەلەمەکە- AFP
ئاڤا نیوز
بە هۆی ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی گواستەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لانیکەم 10 کۆچبەر گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی فریاگوزاریی رێسکیوشیپ (ResQship) ڕایگەیاندووە 10 تەرمیان لە کەناراوەکانی 'لامپێدوسا' هەڵگرتووەتەوە و هەروەها 51 کەسیشیان ڕزگار کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: هێزی پاراستنی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی 'کالابریا' تێکشکاوە و تیمەکانیان بە دوای بێسەروشوێنبوواندا دەگەڕێن کە ژمارەیان دەگاتە 60 کەس.
زانیاریی زیاتر: بەلەمی کۆچبەران لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە و کۆچبەرەکان خەڵکی ئێران و ئەفغانستان بوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بە دەیان هەزار کۆچبەر ڕێگەی ئاوی بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەوهۆیەشەوە سەدان کۆچبەر بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانیان گیان لەدەست دەدەن یاخود بێسەروشوێن دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت