
هونەرمەندی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز
ئاڤا نیوز
ھونەرمەند و میدیاکار بەرزان قادر محەممەد ناسراو بە (بەرزانی قالەی خەڵوز) لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هۆکارە زانراوەکان: سەرەڕای هەبوونی نەخۆی شەکرە، لە ماوەی ڕابردوودا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەم هۆیە لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە کە هۆکاری مردنی جەڵتەی دڵ بووە. بە ناوی سەندیکای هونەرمەندانیش پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هونەرمەندان و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد. ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی تەرمەکەی بەرەو گۆڕستان بەڕێ دەکرێت.
ژیاننامەی: ساڵی 1961 لە گەڕەکی (کانی ئاسکان)ی شاری سلێمانی لە دایک بووە. لە بنەچەدا خەڵکی شارەدێی گاپیڵۆنی شارباژێرە. لە خوێندندا تەنیا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1979 لە تەمەنی 18 ساڵیدا چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی بوو، ماوەیەکی زۆر لە چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا کاری کردووە، دیارترینیان: بەرنامەی بەرنامە و بەرنامەی کەشکۆڵ بوون، بەڕێوەبەری ڕادیۆکی خاکیش بووە.
ئەمەش بزانە: ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و بووەتە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک، بەڵام ساڵی 2017 کوڕێکی کۆچی دوایی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند