
چاڕلز بڕاون، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، وێنە سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران و گرووپە چەکدرارە هاوپەیمانەکانی ڕاپێچی شەڕەکە ببن.
لێدوانی فەرمی: چاڕلز بڕاون، سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئەگەری فرانبوونی جەنگەکە زیاتر دەکات، بە جۆرێک کە لەوانەیە ئێران و هێزە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بچنە ناو شەڕەکەوە، بە تایبەت ئەگەر بزانن حیزبوڵڵا کەتووەتە مەترسییەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕاون ئەوەشی گوتووە کە "حیزبوڵڵا بە بەراورد بە حەماس لە ڕووی توانای گشتی و ژمارەی موشەک و بابەتە هاوشێوەکانی دیکەوە توانایەکی زیاتری هەیە".
لە لایەکی دیکەوە: لوبنان بانگەشەکانی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بە درۆ دەخاتەوە سەبارەت بەوەی کە حیزبوڵڵا چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە نێو فڕۆکەخانەی بەیروت عەمبار کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر بوون و ئیسرائیل هەڕەشەی زیاترکردنی هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا دەکات.
باکگراوند: ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا بەشداریی دەکەن و بەرگریی لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات