
دیمەنی پاش هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداریان داوە لەوەی ئەگەر حیزبوڵڵا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت و گرژییەکان زیاتر هەڵبکشێن، ئەوا ناتوانن ڕێگە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت، ئامۆس هۆخشتاین، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، بە بەرپرسانی لوبنانی گوتووە "حیزبوڵڵا هەڵەیە ئەگەر پێی وا بێت ئەمریکا دەتوانێت بەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بگرێت ئەگەر ئەوان بەردەوام بن لە هێرشەکانیان".
زانیاریی زیاتر: چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێدەکات و لەو کاتەشدا ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات تا بەرگریی لە خۆی بکات.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی بایدن لە هەوڵی ئەوەدایە ئاگربەست لە غەززە بێتە ئاراوە و ڕێگە لە فراوانبوونی شەڕەکە بگرێت؛ بەڵام زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا ئەم هەوڵانە بێئەنجام دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات