بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاستەنگەکانی بەردەم هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان ئاشكرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-25

بێنی گانتز ماوەیەک پێش ئێستا وەک وەزیری جەنگی ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
بێنی گانتز، سەرۆکی پارتی یەکێتیی نیشتمانی و وەزیری جەنگی پێشووی ئیسرائیل پێیوایە، سوپای وڵاتەکەی توانای لەنێوبردنی توانا سەربازییەکانی حیزبوڵڵای هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، بەڵام دوو ئاستەنگیان لەبەردەمن.
وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی چەندین مانگە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە سەریان نەگرتووە، ئێستا ئەگەری فراوانبوونی شەڕەکە هەیە و ئاڵۆزییەكانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل مەترسی گەورەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووە.
لێدوانی فەرمی: بێنی گانتز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە دوو ئاستەنگ کرد لەبەردەم ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ لوبنان، یەکەمیان ئاوارەکانی باکوور و باشووری غەززەی بە نموونە هێنایەوە کە ئەوان دەیانەوێت سەرجەمەیان بگەڕێننەوە ماڵەکانیان ئەگەر باجەکەی گەورەش بێت.
زانیاریی زیاتر: گانتز ئاماژەی بە دووەم ئاستەنگ کرد کە نەبوونی هاوپەیمانێتییەکی ناوچەیی و جیهانییە دژ بە ئێران، بەڵام گوتی: "هێشتا دەرفەتی ئەوە هەیە لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکە پەیوەندییەکان ئاسایی بکەینەوە بۆ پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە"، ئەمە وەک ئاماژەیەک بەوەی فراوانکردنی بەرەی شەڕ و هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵا بە تەنیا بۆ ئیسرائیل قورس دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات