
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ لوبنان نیشان دەدات و ڕۆژئاواش بە "دووڕوو" ناو دەبات.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە و درێژخایەن و ئاڵۆزتربوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دروست کردووە، تاوەکو ئێستاش چەندین وڵات هۆشدارییان لەبارەوە داوە.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان ئەمڕۆ لە کۆنگرەی پارتەکەیدا باسی مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕەکە کرد و گوتی: "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خەڵک و دەوڵەتی لوبنان دەکەین و لە دۆخێکی وادا لەگەڵیان دەبین". داوای لە وڵاتانی ناوچەکەش کرد ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕەکە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان بە جەختکردنەوە لەوەی ئیسرائیل دوای وێرانکردنی غەززە چاوی بڕیوەتە لوبنان، گوتی "وڵاتانی ڕۆژئاوا دووڕوون، لە بەردەم کامێراکان باسی شتێک دەکەن و لەپشت پەردەش پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات