
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریك
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، وابڕیارە کاربکات بۆ ئاگربەستێک لەنێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکان لە کەرتی غەزە.
وێنەگەورەکە: لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای ئیسڕائیل لە کەرتی غەزە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێنج جار سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە، ئێستاش جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئامانجی سەردانەکەی ئاگربەستە لەنێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکان و ڕزگارکردنی دیلەکان و ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سعوودییە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا ئەنتۆنی بلینکن لە قاهیرەیە، بۆقسەکردن لەسەر کردنەوەی دەروازەکانی نێوان میسر و غەزە بۆ گەیاندنی هاوکاری زیاتر بۆ ناو کەرتەکە.
دوێنێ بلینکن لە سعودییە بوو، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعوودیە کۆبووەوە، بە گەورە بەرپرسانی وڵاتەکەی گوتبوو "ئەوەی بیستوومە بە ئیسڕائیلیەکانی دەڵێم".
لێدوانە فەڕمییەکان:
کۆشکی سپی: ئامانجی سەردانەکەی بلینکن ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەنتۆنی بلینکن بە مەبەستی پێشنیازی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە بەرامبەر راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ئەنتۆنی بلینکن: ئەوەی بیستوومە بە بەرپرسانی ئیسڕائیلی دەڵێم
محەمەد بن سەلمان: دەمانەوێت دۆخەکە ئارام ببێتەوە
عەبدولفەتاح سیسی: میسر هەمیشە دەسپێشخەری ئاشتییە.
بابەتە ستراتیژییەکان: هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە نێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکاندا بەردەوامە، ئەمریکا هەوڵدەدات ئیسڕائیل ڕازی بکات ئاگربەست بکات، بەڵام ئیسڕائیل دەڵێت حەماسی قبوڵنییە و حەماسیشی ئیسڕائیلی قبوڵنییە، زیاتر لە 50 دەوڵەتی هەرێمیی و جیهانیی هەوڵی ئاگربەست دەدەن، نەتەوەیەکگرتووەکان چەندین جار هەوڵی بۆ ئاگربەستداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاگربەستێکی بنبەست نییە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕازی بکات ئاگربەست لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا بکات، هەروەها حەماسیش بەشێک لە دیلە ئیسڕائیلیەکان ئازادبکات و چەندین بارهەڵگری هاوکاری نوێ بگاتە کەرتی غەزە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە