
وێنەی یەکێک لە پاڵاوگەکان
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی شەمامک لە هەولێر، بەهۆی دەردانی بۆنی ناخۆش دوو پاڵاوگە داخران.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییانی نزیک لە پاڵاوگەکە سکاڵایان کرد لە بوونی بۆنێکی ناخۆش، لیژنەی چاودێری و پیشەسازییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە هەمەهانگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی ناحیەی شەمامک، سەردانی پاڵاوگەکانیان کرد و بۆیان دەرکەوت پاڵاوگەکان مەرجی ژینگەیی و سەلامەتی پیشەییان تێدانییەو لەبەر ئەم هۆکارە داخران".
زانیاریی زیاتر: لیژنەی چاودێری و پیشەسازییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر پاڵاوگەکانی سنوری هەولێر بەسەردەکەنەوە هەر پاڵاوگەیەک مۆڵەتی نەبێت و مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و ژینگەیی تێدا نەبێت دادەخرێت.
لە لایەكی دیكەوە: کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان بەهۆی بوونی بۆنی ناخۆش هەردوو پاڵاوگەکە داخراون، لیژنەیەک لە ژینگەی هەولێر بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەو پاڵاوگانە دەدەن، ئەگەر چارەسەری نەبوو بەیەکجاری دادەخرێن.
بۆچی گرنگە: ئەو بۆنە زیانی تەندروستی بە هاووڵاتییان گەیاندووە و بە داخستنی وا دەکات پاڵاوگەکان مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە