
ڤلادیمیر پووتین، بەشار ئەسەد و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا، هەریەک لە پووتین و ئەسەد بۆ تورکیا بانگهێشت دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پرسی نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا بووە بە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکان، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم پرۆسەیە بە نێوەندگیری بەغدا و مۆسکۆ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت و لەبەرژەوەندی کورد نابێت.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان سەبارەت بە پەیوەندیەکانی تورکیا و سووریا گوتی: لە ماوەی داهاتوودا، ڕەنگە هەریەک لە ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی تورکیا بکەن. ئەگەر پووتین سەردانی تورکیا بکات " قۆناغێکی نوێ دروست دەبێت".
ئەمەش بزانە: جگە لە لێدوانە فەرمییەکان، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان هەواڵگری و وەزیرانی درەوەی سووریا و تورکیا لە بەغدا دەکرێت، ئەم کۆبوونەوەیەش وەکو ئامادەکارییەکە بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ئەردۆغان و ئەسەد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە