سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا گرێکوێرەی دانانی پارێزگاری کەرکووک دەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-07-11

سەرۆک مەسعود بارزانی/ باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سوننە و شیعەکانی عێراق، پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکێک بوو لە تەوەرەکان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆببێتەوە کە بە هەنگاوێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی حەوت مانگە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە نێوان لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە یەکلانەکراوەتەوە، بەڵام دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا چاوەڕوان دەکرێت ئەم پرسەش یەکلا ببێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە نوێترین پێشهاتدا سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە براوەکانی کەرکووک کرد کۆببنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرپەرشتیی بەتەمەنترین ئەندام کۆدەبنەوە.
درێژەی ڕاپۆرت...
ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لە کۆی 16 کورسی، حەوت کورسی بەدەست بهێنێت (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا، بەڵام بەهۆی نزیکی ژمارەی کورسیی لایەنەکان لەیەکتر، تاوەکو ئێستا پارێزگار هەڵنەبژێردراوە و کورد و عەرەب و تورکمان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
سەرۆک بارزانی لە بەغداوە هیوای گەڕاندەوە
لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە شیعە و سوننە، پرسی پارێزگاری کەرکووکیشی کردە بەشێک لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو لایەنانە، کەمتر لە هەفتەیەک بەسەر سەردانەکەیدا تێپەڕیوە، بەڵام وردەوردە ئەنجامەکان دەردەکەون و یەکێک لەوانەش بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کە بە لێکنزیکبوونەوە و هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت.
بۆچوونی لایەنەکان لەبارەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک:-
پارتی: کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ شەرعیەتدانە بە ئەنجوومەنەکە
وێڕای ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت، بەڵام وەک حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت، کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ یاسایی مانەوەی ئەندامانی هەڵبژێردراوە و تەنیا شەرعیەتدانە بە ئەنجوومەنی هەڵبژێردراو، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنیش لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار نەکراوە و ئومێد هەیە لە ماوەی مانگێکدا ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکە ڕەنگدانەوەیەکی دیاری هەبوو، بەتایبەت دوای چەقبەستن دوای نزیکە حەوت مانگ، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەکرێت.
یەکێتی: دەبێت پۆستی پارێزگار بۆ ئێمە بێت
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات، جەمال شوکر، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، تاوەکو ئێستا بەربژێری خۆمان یەکلایی نەکردووەتەوە، "بەڵام دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ ئێمە بێت".
لایەنە عەرەبەکان: دەکرێت سازش لەسەر پۆستەکە بکەین
هەرچەندە لایەنە عەرەبەکانیش داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، بەڵام ئیسماعیل حەدیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: دەکرێت بەپێی ڕێککەوتنەکان سازش لەسەر پۆستەکە بکەین، کۆبوونەوەکەش هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا پارێزگار هەڵبژێردرێت.
ئەو بەرپرسەی لایەنە عەرەبییەکان جەختی لە کاریگەریی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کردەوە و ڕۆڵی بەرز نرخاند.
تورکمانەکان ترسیان لە کۆبوونەوەکە هەیە
بەهۆی ترسیان لە کۆبوونەوەکە، تاوەکو ئێستا بەرەی تورکمانی بڕیاری نەداوە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداری دەکەن یان نا، لەمبارەیەوە قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوتوێی بابەتەکە دەکەین و پێمان باشە سەرەتا ڕێککەوتن بکرێت و پاشان کۆبوونەوە.
دەبێت لە ماوەی مانگێکدا پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت
ئەمە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە لە دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەگوێرەی یاساش دوای بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەن، دەبێت لە ماوەی مانگێکدا پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات