
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سوودانی و گرووپی سیتک CETCـی چینی
ئاڤا نیوز
شاندێکی کۆمپانیاکانی گرووپی سیتک CETCـی چینی تایبەتمەند بە وزە و تەکنەلۆژیا و بنیاتنان و ژێرخانی ئابووری، خوازیارن لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ژێرخانی ئابووریی عێراق کاربکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی گرووپی سیتک سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە، خواستیان نیشانداوە لە ژێرخانی ئابووری عێراق کاربەکەن و، هاوبەشیان لەگەڵ کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی پتەو بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی پێی ڕاگەیاندوون پلانی حکومەت ئەوەیە بەڕووی کۆمپانیا بیانییەکان بکرێتەوە، پەرە بە ژینگەی وەبەرهێنانی عێراق بدەن، کە گونجاو بێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کۆمپانیا و وەبەرهێنە بیانییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2019 لە سەردەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەغدا و پەکین بڕیاریان دا لەسەر نەوت بەرامبەر بە پڕۆژە ڕێکبکەون. بڕیاربوو زیاتر لە هەزار قوتابخانەی نموونەیی و سەدان نەخۆشخانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەرامبەر بە هاوردەکردنی نەوت بنیاد بنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ڕێککەوتنە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا هەوڵیان داوە سوودانی ڕازی بکەن دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: پێگەی جوگرافی عێراق بۆ چین گرنگە و ڕێگەی وشکانی هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بۆیە چین دەیەوێت هەژموونی لە ناوچەکە هەبێت و عێراق ببێتە بەشێک لە نەخشەی ڕێڕەوی یەک پشتێنە و یەک ڕێگە، یاخود ڕێگەی ئاوریشمی، بۆ ئەوەی مەودای هەناردەنی کاڵاکانی بۆ ئەوروپا کورت بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە