
دوو گەشتیار لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە، بەڵام مەرج و ڕێنمایی هەیە و گەشتیارانی وڵاتێکیش ناگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و گەشتیاران ڕاگەیاند، بەڵام نزیکەی ساڵێكە پرۆسەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر گەشتیارێک لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت تاوەکو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، واتە 100 دۆلار بە 132هەزار دینار، بەمەش بەپێی نرخی ئەمڕۆ کە بەهای هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 150 هەزار دینارە، هەر گەشتیارێک 540 هەزار دینار قازانج دەکات.
مەرج و ڕێنماییەکان: لە فڕۆکەخانە سیستەم دانراوە، بڕیارەکە وڵاتی ئێران ناگرێتەوە ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن ناتوانن لێی سوودمەند بن، هەر گەشتیارێکیش دەتوانێت مانگانە تەنیا یەک جار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.
زانیاریی زیاتر: حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر وەرگرتووە و لە نێو فڕۆکەخانە نووسینگە دەکەنەوە، 48 کۆمپانیای ناوخۆش ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتیان تەواوکردووە و تەنیا ڕەزامەندی بانکی ناوەندییان ماوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بڕیارەکەمان پێگەیشتووە و لە ئایندەیەیکی نزیکدا شوێن بۆ نووسینگەی کۆمپانیاکان دابین دەکەین و دەستبەکار دەبن".
لەلایەکی دیکەوە: د. کازم مەغدید، بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت، "پێویستە کۆمپانیا ناوخۆییەکان هاوشێوەی کۆمپانیاکانی عێراق ببنە گرووپ و هەر گرووپێک لە پێنج کۆمپانیا کەمتر نەبێت، ئەوکات یەک گرووپ دەتوانێت نووسینگە بکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە