تورکیا بە مەرجی قەدەغەکردنی بڵاوکراوەکانی پەکەکە ڕێگەدەدات ئینستاگرام بکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-07

ئاڵای تورکیا و لۆگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام کە کۆمپانیای مێتا خاوەندارێتی دەکات. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤانیوز
دوای ئەوەی تورکیا بەکارهێنانی ئینستاگرامی ڕاگرت، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی بۆ کردنەوەی پلاتفۆڕەکە سنووردارکردنی سەرجەم وێنە و بڵاوکراوەکانی 'پەکەکە'ـە هاوشێوەی "ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی جیهان".
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ کۆمپانیای 'مێتا' کۆبوونەوە, بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی ئەنکەرە بۆ بەکارخستنەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئینستاگرام' لە تورکیا، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لادانی وێنەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی کوژراوی مەکتەبی سیاسی حەماس، بەکارهێنانی ئینستاگرامی لە تورکیا ڕاگرت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا تورکیا داوای لە مێتا کردووە، سەرجەم وێنە و بڵاوکراوەکانی پەکەکە، یەپەگە، ئەندامانی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن، هاوشێوەی "ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی جیهان" قەدەغە بکات، لە وەڵامدا بەرپرسانی ئینیستاگرام گوتویانە ئامادەن جگە لە پەکەکە، سانسۆر بخەنە سەر سەرجەم بڵاوکراوە و وێنەکانی "ڕێکخراوە تیرۆرستییە جیهانییەکانی" دیکە، ئەم وەڵامەش بەدڵی بەرپرسانی تورکیا نەبووە بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە نووسەرانی باکووری کوردستان دەڵێن: ئامانجی تورکیا 'کوردە' نەک هەنیە و هیچ کەسێکی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب