
وێنەی دەستبەسەرداگرتنی دارەکان - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار کورەی دروستکردنی خەڵوز، بەڵام ئەوانەی کارەکەیان کردووە دەستگیر نەکراون.
وێنە گەورەکە: دروستکردنی کورەی خەڵوز لەناوچە دارستانەکان ڕێگەپێنەدراوە، پۆلیسی دارستان و ژینگە لەکاتی دۆزینەوەی هەر کورەیەک خاوەنەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەیەکی پۆلیس و دارستانی بەرزنجە لە سنووری گوندی حاجی مامەند چوار کورەی دروستکردنی خەڵوزیان دۆزیوەتەوە کە لە داڕی تەڕ خەڵوزیان دروستکردووە، دەرکەوتووە هیچ کەسێک لەو ناوە نەبووە، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
زانیاريی زیاتر: هەر ئەمڕۆ لە گوندی باریکەی سنووری ناحیەی بازیان کەسێک لەسەر کەوتنەوەی ئاگر دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە. عەمید هێمن کەمەرخان وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
28 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب