
ڤلادیمێر پووتین. سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا داوا لە مەنگۆلیا دەکات لەکاتی سەردانی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەو وڵاتە ناوبراو دەستگیر بکات.
وێنە گەورەکە: بەرواری 2024-8-30، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا داوای لە وڵاتی مەنگۆلیا کرد، بە تۆمەتی دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی منداڵانی ئۆکراینا لە دوای دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ڤلادیمێر پووتین دەستگیر بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "داوا لە دەسەلاتدارانی مەنگۆلیا دەکەین فەرمانی دەستگیر کردنی ڤلادیمێر پووتین جێبەجێبکەن و ڕادەستی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان 'لاهای' بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ڕاگەیاند، گفتووگۆیەکی نایابمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە مەنگۆلیا کردووە، سەردانەکە لە هەموو لایەکەوە بە وردی گفتووگۆی لەسەر کراوە و "هیچ نیگەرانییەک نییە".
ئەوەش بزانە: مەنگۆلیا ئەندامی دادگای نێودەوڵەتییەکانە، لە ڕووی تیۆرییەوە دەبێت بڕیار و ڕاسپاردەکانی دادگەکە جێبەجێ بکات.
باکگراوند: دوایین سەردانی پووتین بۆ مەنگۆلیا لە 2019 بوو، هاوکات ئەمە یەکەم سەردانی پووتین دەبێت بۆ وڵاتێک کە پەیماننامەی ڕۆمای واژۆ کردووە.
زانیاریی زیاتر: پەیماننامەی ڕۆما، بڕیاری دامەزراندنی دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی لە ساڵی 1998 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا داوە، 60 وڵات واژۆیان کردووە و بنکەی سەرەکی لە لاهایە لە وڵاتی هۆڵەندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین