
مۆلیدەیەکی ئەهلیی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دەستەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێری مۆلیدە ئەهلییەکان دەکەن و بەدواداچوون بۆ گلەیی هاونیشتمانیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: پیسی هەوای هەولێر یەکێکە لەو پرسانەی بەردەوام نیگەرانی فراوانی خەڵکی لێدەکەوێتەوە، حکومەتیش هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە گرتووەتە بەر، لەو چوارچێوەیەدا دەستەی ژینگە لیژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ گلەیی هاووڵاتیان پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی هەبوونی دووکەڵی زۆر پێنج مۆلیدە سزای ماددی دراون، 70 مۆلیدەش کە کێشەی دەنگ و دووکەڵ و گاز و فلتەریان هەبووە چاککراون، یان مۆلیدەکەیان پێ گۆڕدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر مۆلیدەکە دووکەڵی زۆر بێت، یان دەنگی بەرز بێت، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئاگادار دەکرێتەوە، ئەگەر کێشەکەی چارەسەری نەکرد سزای ماددی دەدرێت، بۆ جاری دووەم ئاگادار دەکرێتەوە و چاکی نەکرد دووبارە سزای ماددی دەدرێتەوە، بۆ جاری سێیەم دەدرێتە دادگا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو سزایانەی بۆ خاوەن مۆلیدەکان دانراون لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دوو ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب