
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان، سەرچاوە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
پێکەنینەکەی کامالا هاریس، بەربژێریی دیموکراتەکان بووەتە جێگەی سەرنجی لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا و هەریەکەیان بەشێوەیەک باسی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بکرێت، کۆتایی مانگی حەوت جۆ بایدن لە بەربژێڕبوون کشایەوە و کامالا هاریس شوێنی گرتەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیشیدا سەرنجی زۆر خرایە سەر پێکەنینە تایبەتەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوخۆی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵمەتەکاندا بەردەوام توانج لە پێکەنینەکەی کەمالا هاریس دەدات کە هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکایە، لە دەرەوەی ئەمریکاش قسەی زۆری لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان پێکەنینی ئەرێنیدا هەیە کە پڕە لە وزەی باش، بەڵام شێوازی پێکەنینی کامالا هاریس دەبێتە هۆی بێ ئومێدی و خەمۆکی".
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر پووتین پشتگیری بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان ڕاگەیاندبوو، هاوکات ئاماژەی بە پێکەنینەکەی هاریس کردبوو و گوتبووی: پێکەنینەکەی هاریس گواستراوەیە، وادەردەخات کە هەموو شتێک باشە، بۆیە ئێمە هەڵبژاردنەکەمان بەرەو ئەو دەگۆڕین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین