ئیسرائیل هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە لوبنان دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 ئەیلوول

دیمەنی فڕۆکەیەکی مەدەنی کە بە ئاسمانی لوبنان دەڕوات
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل دزە دەکاتە نێو تۆڕی تاوەری چاودێریی فڕۆکەخانەی بەیرووت و لەڕێگەیەوە هۆشداری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی دەدات.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمییە، وەزیری کار لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بە میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو تۆڕی تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی بەیرووت و هۆشداری دەدات لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی کە بەرەو فڕۆکەخانە دەڕوات، ئەگەرنا پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی هێز.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەمییە، بەخێرایی دەستوەردانیان کردووە و ڕێگریان لە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەی " Flight Radar" شوێنی مەبەستی ئەو فڕۆکەیەی نیشان دا کە سوپای ئیسڕائیل دەڵێت سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "کاشم-ـە، ئەم فڕۆکەیە پێشتر بارەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ لوبنان گواستووەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب