نەتەنیاهۆ دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 تشرینی یەکەم

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و بەرپرسی دەزگا ئەمنییەکان لە تەلئەبیب لە کۆبوونەوەدایە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی وەڵام دانەوەی هێرشەکەی دوێنی شەوی ئێران دەکەن.
وێنە گەورەکە: شەو ڕابردبوو ئێران، لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر تەلئەبیب. هێرشەکە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و هەر ئەو کات ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی، یەکێک لەو هۆکارانەی کە بڕیاری هێرشی سەر ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل نەدرا، ئەوەیە نەتەنیاهۆ دەیەوێت بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشەکە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، 14 سەربازی ئیسرائیلی کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب