حووسییەکان بۆ کەشتییە بازرگانییەکان: هێرش دەکەینە سەرتان لەگەڵ ڕێزدا
- جیهان
- 4 تشرینی یەکەم

ساتی بە ئامانج گرتنی یەکێک لە کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە
ئاڤا نیوز
حوسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی ئیمەیلەوە هەڕەشە لە کۆمپانیای کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن و پێیان ڕادەگەیێنن کە هێرشیان دەکەنەسەر.
پێدراوە ڕاستییەکان: ئیمەیلەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و ئاراستەی کۆمپانیایەکی کەشتیوانیی یۆنانی کراوە کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هاتووچۆ دەکەن. لە بەشێکی ئیمەیلەکەدا هاتووە "هێرش دەکرێتە سەرتان، لەگەڵ ڕێزدا."
زانیاری زیاتر: لە ئیمەیلەکەدا پاساوی هێرشەکە بەو جۆرە باس کراوە کە لە بەر ئەوەیە کەشتییەکە لە بەندەرێکی ئیسرائیل وەستاوە و ئەمەش پێچەوانەی ڕێکارەکانی حوسییەکانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسییەکان ڕایانگەیاندووە بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی غەززە هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکەن.
باکگراوند: لەدوای هێرشی لەناکاوی حەماس بۆسەر ئیسرائیل و دواتر وەڵامدانەوەی تەلئەڤیڤ بە بۆمبارانکردنی تەواوی کەرتی غەززە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشێوەی ناراستەوخۆ هاتنە نێو شەڕەکەوە و ناوە ناوە بە درۆنی و مووشەک هێرشدەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ڕۆژائاوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زۆر بێ ئومێد بووم لە پووتین