لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە زیاتر لە 100 خاوەنکار سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی گەشانەوە
ئاڤا نیوز
پرۆژەی گەشانەوە، یەكێكە لە پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی دارایی گەشەی ئابووریی کەرتی تایبەت بۆ خاوەنکاری بچووک و مامناوەند، تاوەکو بتوانن گەشە بە پرۆژەکانیان بدەن
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە لە شاری هەولێر ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی گەشانەوە لە شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئێمە مەبەستمانە توانای گەنجان بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمان، حكومەت ئامادەیە هەلی كاری یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەشانەوە تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، ئەمە بۆ پاڵپشتیی داراییە وەك پایەیەكی سەرەكی بۆ گەشەی ئابووریی كەرتی تایبەت.
زانیاریی زیاتر: لە پرۆژەی گەشانەوە، بانكی تایبەت بەشدارە بۆ ئەوەی قەرز بداتە هاووڵاتی و خاوەنكاری بچووك و مامناوەند، تاوەكو بتوانن گەشە بە پڕۆژەكانیان بدەن و حكومەت گەرەنتی ئەو پەیوەندییە بكات.
ئەوەش بزانە: پرۆژەکە هەشت مەرجی هەیە و هاووڵاتیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە فۆرم پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، پاشان بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تاوەکو قەرزەکەیان پێدەدرێت.
باکگراوند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە 25-9-2023 ڕاگەیێنرا، لەو ڕێگەیەوە زیاتر لە سێ ملیار دینار بە خاوەنكارەكان دراوە، لە قۆناغی دووەم زیاتر لە 100 بزنسی دیكە بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
2 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری تۆمەتبارەکەی شێخان ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە دەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کەس لە کاتی ڕاوکردن لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران