
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا، وێنە: کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، 13-10-2024 سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە، دواتر لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆنگرەییەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی د، فوئاد حوسێن، لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل باسی لە ڕۆڵی ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "ئێران بەدوای شەڕ و پێكدادن و ئاڵۆزیەوە نییە، بۆ هەموو شتێك ئامادەن، بۆ شەڕ ئامادەن و بۆ ڕێككەوتنیش ئامادەن.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا، ڕایگەیاند: " ناوچەکە لە بەردەم ئاڵۆزییەکی گەورە دایە و ڕیشەی هەموو ئەم ئاڵۆزیانەی لە ناوچەکەدا هەن بەهۆی ڕژێمی زایۆنی ئیسرائیلە، ئێمە بەدوای شەڕەوە نیین و بەدوای ڕێككەوتنەوەین".
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: "عێراق لە دژی پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیە".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب