کابینەی جەنگیی ئیسرائیل لە "کوژرانی یەحیا سینوار" ئاگادار دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 تشرینی یەکەم

یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس
ئاڤا نیوز
دوو سەرچاوەی ئەمنی ئیسرائیلی دەڵێن، وەزیرانی کابینەی جەنگیی ئیسرائیل ئاگادارکراونەتەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس کوژراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەوە، سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا. ڕوونیشی کردووەتەوە باڵەخانەیەکیان کردووەتە ئامان، بەڵام پێش بۆردوومانەکە نەیانزانیوە یەحیا سینوار لەوێ بووبێت.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەدات؛ پشکنینی DNA و پەنجەمۆر بۆ ئەو تەرمە دەکەن کە گومان دەکرێت یەحیا سینوار بێت.
نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب