بەنداوی گۆمەسپان لە ئاسمانەوە - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بۆ جوانتركردن و ڕەنگاڵەكردنی زیاتری ناوچەكە، 300 باڵندەی جۆراوجۆر دەبرێنە بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری هەولێر ئازاد دەكرێن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەكانی مەجید خزر، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر، ئێستا لە بەنداوەكە چەندین جۆر باڵندە لە بەنداوی گۆمەسپان هەیە، بەڵام سەرپەرشتیاری بەنداوەكە مەبەستیەتی كە باڵندەی زیاتر لە سرووشتی بەنداوەكە هەبن.
لێدوانی فەرمی: سابر دری، فۆتۆگرافەری سروشت و باڵندە، كە هاوكارە لەگەڵ سەرپەرشتیاری بەنداوەكە بۆ ئازادكردنی ئەو 300 جۆر باڵندەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو 300 جۆر باڵندەیە لەسەر بەنداوەكە ئازاد دەكرێن ڕەنگە بەشێكیان لەگەڵ سروشتی شوێنەكە نەگونجێن و بەدوای شوێنی گونجاوتر بگەڕێن و كۆچ بكەن.
زانیاریی زیاتر: لەنێو ئەو 300 جۆر باڵندەیە، چەند جۆرێک بولبول و باڵندەی ستارلینگ و چەند جۆرێک باڵندەی دۆفی تێدایە و دیمەنێكی زۆر جوانتر بە سرووشتی ناوچەكە دەبەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب