ئاڤا نیوز
ئاوارەكانی غەززە هیوایان بە هەڵبژاردنی ئەمریکا نییە و دەڵێن لەگەڵ ئیسرائیل شەریکە، بەڵام هیوادارن هەر کامیان دەربچێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئاوارەکانی غەززە لەنێو کەمپەکان قسە لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەن، بۆچوونەكان بەسەر دووبەرە دابەش بوون؛ بەشێکیان دەڵێن هیچ هیوایەکیان بەو هەڵبژاردنە نییە، بەشێکی تریشیان هیوادارن ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
چارەسەر: ئاوارەکانی غەززە لەسەر یەک شت کۆکن، هەركامێكیان دەربچێت، دۆناڵد ترەمپ یان کامالا هاریس هیوادارن یەكەم كار بیكەن چارەسەركردنی كێشەی غەززە بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هاریس كە بەربژێری دیموكراتەكانە، ماوەی چەند مانگێکە داوای لە هەردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل کردووە لەسەر ئاگربەست ڕێکبکەون، بەڵام تا ئێستاش وەک لایەنگرێکی سەرەکی و هاوپەیمانێکی بەهێزی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. ترەمپ پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات، پێشتریش داوای لە سوپای ئیسرائیل کردبوو بەخێرایی كۆتایی بە هەموو شتێك بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب