بە فشاری ئەمریکا قەتەر داوا لە سەرکردەکانی حەماس دەکات دەوحە جێبهێڵن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 تشرینی دووەم

ئاڵای ئەمریکا و قەتەر
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی حەماس پێشنیازێکی قەتەری سەبارەت بەڕزگارکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان ڕەتکردووەتەوە، دەوحە 10 ڕۆژ لەمەوبەر داوای لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە کردووە خاکی وڵاتەکەی جێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی ئەکسیۆسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی چەندین جار حەماس پێشنیازی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکانی ڕەتکردەوە، نابێت لە پایتەختی هیچ وڵاتێک پێشوازیی لە سەرکردەکانی بکرێت، بەتایبەتی وڵاتێک کە خۆی بە هاوپەیمانی ئەمریکا دابنێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، قەتەر چەندین جارهەوڵی نێوەندگیری لەنێوان حەماس و ئیسرائیل داوە بۆ ڕزگارکردنی بەشێک لەبارمتە ئیسرائیلیەکان، بەڵام حەماس بە پێشنیازەکە ڕازی نەبووە، ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە.
باکگراوند: ساڵی لە هێرشی ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەردا حەماس نزیکەی 250 ئیسرائیلی بە بارمتە گرت. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل 34 کەسیان گیانیان لەدەست داوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 130 بارمتەیان لەژێر دەستی حەماس لە کەرتی غەززە ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون