ئەمریکا پێداویستییە سەربازییەکانی لە عێراقەوە دەگوازێتەوە سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تشرینی دووەم

هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
ئاڤا نیوز
سوپای ئەمریکا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پردێکی ئاسمانی لە نێوان بنکە سەربازییەکانی لە عێراق و سووریا کردووەتەوە، لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا چەندین پێداویستی سەربازیی و لۆجیستی لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەکانی لە سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریی ئاژانسەکانی هەواڵیی ڕووسیا لە سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریاوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە 20-11-2024، لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نزیک بەنداوی حەسەکە نیشتووەتەوە کە پێداویستیی سەربازی و لۆجستیکی بارکردبوو.
لەلایەکی دیکە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەشداریی هێزەکانی سووریای دیموکرات مانۆڕی سەربازی چڕوپڕیان لە بنکە سەربازییەکەیان لە شارۆچکەی حەسەکە کردووە، مانۆڕەکان بریتی بوونە لە بەکارهێنانی تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگی و چەکی دژەفڕۆکە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری مانۆڕەکە هاوکات بووە لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هێزەکانی ئەمریکا لە هەمان بنکەدا کە پێداویستی سەربازی و لۆجستیکی تێدابوو، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای بەرگریی هێزەکان و بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕکردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و میلیشیاکانی لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژ پێشتر فڕۆکەیەکی بارهەڵگری دیکە لە عێراقەوە چووە بۆ بنکەی سەربازی خەراب جیر لە دەوربەری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە، بە هەمان شێوە پێداویستی سەربازی و لۆجیستی بۆ بنکەکە گواستووەتەوە. ئەمەش گوزارشت لە زیادبوونی ئامادە سەربازییەکانی ئەمریکا دێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. وەک ڕوانگەی سووری باسی لێوەدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب