
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا 761 ملیار و 146 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات، هاوکات بڕیاری داوە تاوەکو ئەم مووچەیە دابەش نەکرێت، هیچ بڕە پارەیەکی دیکە نەنێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 763 ملیار و 146 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، بەڵام بڕی دوو ملیار دینار وەکو لێبڕینی 10%ی مووچەی بنەڕەتی خانەنشینی لەلایەن بەغدا دەگێڕدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی وت، وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەکەی داوە و ڕۆژی یەکشەممە 1ـی12 دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
خاڵی نەرێنی: ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی بەشی مووچە ناکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، بەمپێیە بڕی 233 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت.
سەرچاوەکەی ئاڤا باسی لەوە کرد، بەغدا داوای کردووە هەرێمی کوردستان خۆی بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بڕیاریشی داوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت.
لەلایەکی دیکە: لە ئێستاوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمى کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 12 کردووە، بۆ ئەوەی بەرلە داخستنی حیساباتی کۆتایی ئەمساڵ25ی مانگی 12، لیستەکە رەوانەی بەغدا بکرێت، دوو ڕۆژ پێش ئیستاش لیستی مانگی 11 ڕەوانە کرابوو.
باکگراوند: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەش هەر ئەم برە پارەیە، واتە 760 ملیار دینار شتێک کەمتر یان زیاتر بنێرێت، بەهەمانشێوە لەم دوو مانگەش کورتهێنان دروست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە