مووچەی مانگی 10 کە بڕەکەی 761 ملیار دینارە
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی 10ی ناردووە، ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە، لەبارەی دابەشکردنی مووچەش ئاڤا زانیویەتی دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان پارەکەی وەرنەگرتووە و هێشتا لەسەر هەژمارەکەیە، دەڵێت 235 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و بەش ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاڤا ئەم هەڵوێستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کردبوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش پەیامێکی بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو و بەڵێنی دابوو کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بەڵام داوای کردبوو سەبری لێ بگرن تاوەکو چارەسەری دەکات. لەبارەی مووچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەش بەغدا وتبووی هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کە بە ئەگەری زۆرەوە سبەی دەبێت، ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچە بڵاودەکاتەوە و هەموو شتێک بە داتا و ژمارە دەخاتەڕوو، کە چۆن هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە، ئاماژە بە بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکات کە دەڵێت بێ هیچ پاساو و بیانووێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوە و هاوكاتی مووچەخۆرانی تەواوی عێراق بدرێت.
لەبارەی دابەشکردنی مووچە و بڵاوکردنەوەی لیست، بەپێی زانیاییەکانی ئاڤا هیچ ئەگەرێک نییە ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی بکرێت و دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمەش بزانە: لەکاتێکدا هێشتا مووچەی مانگی 10 بەتەواوی بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، حکومەتی عێراق بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە