ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق کێشەی نوێ بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دروست دەکات و بیانووی تازە بە حکومەتی کوردستان دەگرێت، مەلەفەکەش لەدەست تەیف سامی دەرچووە و ئێستا لای سوودانییە.
زانیاریی تایبەت: حکومەتی عێراق لەبارەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەم سێ مانگە بە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پشکی خۆتان زیاترتان بردووە و چیتر پارە نانێرن. ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو بیانووەکانی بەغدای بڕیوە، ئامادەشە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات و ئێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەدایە.
زانیاریی زیاتر: مەلەفەکە ئاڵۆز بووە و وای لێهاتووە لەدەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی نەماوە و ئێستا لەدەستی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، سوودانی لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەرخەتە بزانن چۆن کێشەکە چارەسەر بکەن.
باکگراوند: پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو بۆ بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە، بۆ هەر مانگێک بڕی 761 ملیار دینار بنێرێت، ئەوە بوو سەرەتای ئەم هەفتەیە 761 ملیارەکەی مانگی 10 نێردرا و دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کەمە، بەش ناکات و بڕی 335 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، تاوەکو ئێستاش پارەکەی لەسەر هەژماری بانکی ڕانەکێشاوە.
ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە وەزاررەتی دارایی عێراق لە هەوڵدابوو بەشێکی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پڕبکاتەوە و 400 ملیار دیناری دیکە بنێرێت. ئەم 400 ملیارە دابەشی سێ مانگ بکرێت کە هەر مانگێک دەکاتە 133 ملیار دینار. بڕیاریش بوو تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گوژمەیەک پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی 10 بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە