چۆن نازییەک بووە ئەندازیاری ئەشکەنجەدانی سوورییەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشق و ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئێستا بەندیخانەی سیدنایا بووەتە مژاری سەرەکی میدیاکان و هاشتاگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بینەران لە سەرانسەری جیهان بە حەپەساوییەوە سەیری بەندکراوان دەکەن، کە بەشێکی زۆریان تەنیا بە جەستە ساغن و مێشکیان لە دەستداوە.
زانیاریی زیاتر: بەندیخانەی سیدنایا لە ساڵی 1987 دامەزراوە، ناوەندی بەندکراوانی سیاسی بووە. بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە دەسەڵاتی بەعس چۆن دەستی گەیشتووە بە بێزەییترین جۆری ئەشکەنجەکان، هاوکات چ پەیوەندییەک لەنێوان شێوازی ئەشکەنجەدان لە بەندیخانەکان لە سووریا و ئەشکەنجەکانی کەمپی هۆڵۆکستی نازییەکان هەیە.
ئەوەی پێسویستە بیزانیت: ئالویس برۆنەر خاڵی هاوبەشی نازییەکانی ئەڵمانیا و دەسەڵاتی ئەسەدە. لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی و ڕووخانی نازییەکانی ئەڵمانیا، بەشێک لە نازییەکان ڕوویان لە وڵاتانی عەرەبی کرد و لە نێو ناسیۆنالیستە عەرەبەکان باوەشیان بۆ کرایەوە. یەکێک لەوانەش 'ئالویس برۆنەر' بوو.
زانیاریی زیاتر: برۆنەر، یەکێک بوو لە ڕاوچییە نازییەکان، لە 1931 لە نەمسا لە دایکبووە، لە کانوونی دووەمی 1943 وەک بەرپرسی سەربازگەی درانسی لە دەرەوەی پاریس دەستبەکاربووە، کە کۆتا وێستگەی جووەکانە بەر لەوەی ڕەوانەی ژوورەکانی کۆمەڵکوژی گاز بکرێن. هاوکات دەستە ڕاستی ئەدۆڵف ئایخمان بوو، کە بەرپرسی گرتن و کوشتنی نازییەکان و دامەزرێنەری هۆڵۆکۆست بوو.
لەلایەکی دیکە: بەڵام دوای ڕووخانی نازییەکان لە نیسانی 1945 برۆنەر ون دەبێت و بە پاسپۆرتێکی ساختە بەرەو ئەڵمانیا هەڵدێت. بەهۆی دژایەتیی جووەکان، دەبێتە جێگەی سەرنجی جەمال عەبدولناسر و وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی میسر دەستنیشانی دەکات.
چۆن گەیشتە سووریا؟دوای یەکگرتنی میسر و سووریا رەوانەی دیمەشق دەکرێت. دوای کودەتای 1961 و هەڵوەشانەوە کۆماری عەرەبی یەکگرتوو، ناچاردەبێت لە دیمەشق بمێنێتەوە و داوای مافی پەنابەری کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: برۆنەر کەسێکی بەهرەدار بوو لە پەرەپێدانی بەندیخانەکانی هیتلەر و ئامرازەکانی ئەشکەنجەدان. سەرجەم شێوازەکانی گەستابۆی بەناوبانگی بۆ بەندیخانەکانی سووریا گواستەوە، کە شێوازەکانی ئازار و ئەشکەنجەدانی لە بەندیخانەکانی سیدنایا و تەدمور و عەدرا بەکاردەهێنرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب