سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە و بودجە دەچێتەوە بەغدا
- بزنس
- 14 کانوونی یەکەم
پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا دەکەن، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "دانیشتنەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەبێت'.
وێنە گەورەکە: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ڕەوانە کرد، بەهۆی کورتهێنانەوە هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوو وەریبگرێت، دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەغدا بڕیاری دا 430 ملیار دیناری دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە بنێرێت، تاوەکو ئێستا ئەو پارەیەشی نەناردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی یەکشەممە شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکەن، کە پێکهاتوون لە؛ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، د. عبدالحكيم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی.
بەگوتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، ئامانج لە سەردانەکە پرسی مووچە و ڕەوانەکردنی ئەو پارانەیە کە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە، لەوانە 430 ملیار دینارەکە بۆ پڕکردنەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11، هەروەها تاوتوێکردنی لیست و خشتەی بودجەی ساڵی 2025ە.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی هەرێمی کوردستان داوا لە بەغدا دەکەن، کە 270 ملیار دیناری دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 خەرج بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێی ڕاگەیاندبوو، کە نابێت لیست و خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بەبێ هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت، سودانیش بەوە ڕازی بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە